6- بەکارهێنانی تیپی پێوەندیی «بۆ» (Preposition: bo)

لە کتێبی:
زمانی یەکگرتووی کوردی
بەرهەمی:
جەمال نەبەز (1933-2018)
 1 خولەک  92 بینین
لە کرمانجیی نێوەڕاستدا؛ تیپی پێوەندیی «بۆ» دەکەوێتە پاش هەموو کارێکەوە کە لە دۆخی پێوەندی (حالة الجرعەرەبی)دا بێ. بۆ وێنە: «ئازاد چوو بۆ بەرلین»، «ئازاد هات بۆ بەرلین».
 
بەڵام لە کرمانجیی ژووروودا؛ ئەم «بۆ»یە ناخرێتە دووای کارەکەوە. بۆ وێنە: «ئازاد چوو بەرلین»، «ئازاد هات بەرلین».
 
پێویست بە لەسەر ڕۆیشتن ناکا —کە لەباری ڕێزمانەوە وا ڕاستترە کە ئەم «بۆ»یە لەم بارەدا بمێنێتەوە وەکو لە بەشی زۆری زمانە هیندۆجەرمەنییەکاندا (بەتایبەتی ئینگلیزی و ئەڵمانی)دا ماوەتەوە.