بەرماڵمان لە مل کووپەی مەی ئاڵان
لە کتێبی:
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
بەرهەمی:
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
1 خولەک
58 بینین
بەرماڵمان لە مل کووپەی مەی ئاڵان
تۆزی مەیخانە بۆ تەیموممان
بەڵکوو لەو عومرەی لە مزگەوت دۆڕا
بیدۆزینەوە لە مەیخانەکان
خیام:
ما جامهنمازی به سر خُم کردیم
وز خاک خرابات تیمم کردیم
باشد که در این میکدهها دریابیم
آن عمر که در مدرسهها گم کردیم