پەسنی مەلا عەبدوڵڵا کاتبی دادگای کۆیە
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
208 بینین
مایەیی ژینی من و، بەرزی وەتەن، شابازی کورد
نووسەری داد و عەدالەت، میهتەر و هەمڕازی کورد
خۆشەویستی گیان و دڵ، ئاواتی گەل، نرخی عەمەل
ژیر و زانا، پیری بیر و، زاخی هۆش و نازی کورد
تاجی سەر، بازی هونەر، سۆزی جگەر، باغی بەبەر
شێری ژین، شیری مژین، شاهێزی تین، شیرازی کورد
تا فەلەک دەرخا، وەکوو کاکە عەبدوڵڵایی من
نایەتە باس و قیاسی عام و خاسی ڕازی کورد
تا سولەیمانی، بکا شاهی سلێمان ئاوەدان
نایەنێ وا شارەزای بازاڕی هیممەتخوازی کورد
دڵ کە بیری ئەو ئەکا، خوێن هەڵئەڕێژێ و دێتە چاو
هێند گەش و ڕووخۆشە یاری یارمەتی و دەمسازی کورد
لێوی خۆش گوفتاری هەروەک دەستەچیلەی کێوی توور
کارەبا و دەرمانی زام و، حەنجەرەی ئاوازی کورد
بۆ ژیانی گەل، چ تێکۆشەر، نەهەنگ و، پاڵەوان
ڕاوەبەختی نیشتمان و، ڕابەری ئیعجازی کورد
گیانی شیرینی گەل و ڕاجیناسناوی ئەدەبی، کە هەر تۆی گیانەکەم
چاوەڕێم گەش بێتەوە پێت، ڕوومەتی لاوازی کورد