بنازم، کاکە «شامیل بەگ»، پڵینگی کوردی دەورانی

پەسنی شامیل یەعقوبی جێنشینی کۆیە
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  171 بینین
بنازم، کاکە «شامیل بەگ»، پڵینگی کوردی دەورانی
کوڕی «بەگ عەبدوڵا سافی»ی، بڵێسەی نوری یەزدانی
ئەتۆی وا «جێنشین» لەم کۆیەدا، کۆبۆتەوە میللەت
بە ڕوتبە و شانی ئەسکەندەر، لەسەر تەختی سولەیمانی
وەکوو زۆرێک لە دڵسۆزان، هومێد و بەختی ئەم هۆزەی
لە عیلم و فەیلەسووفیتا، ئەرستۆ یانە لوقمانی؟
بە بەخشین «حاتەمی تائی»، بە داد «نۆشیرەوان» ی تۆ
بەلاغەت «ئیمروئولقەیس»ی، فەساحەت پێشی «سەحبان»ی
بەچی وەسفت بکەم، یاڕەب، حەسوودت غەرقی ئافەت بن
لە هەر شێوە و ڕەوشتێکا، گرانیت کردە هەرزانی
بڵێ ڕاجیناسناوی ئەدەبی هەتا ماوی، خودا بیکاتە بەرخوردار
لە سایەی پێ بگەن گەنجی وڵات و مەردی کوردانی