دێهات و شار و گەڕەکەکەت، با کەلاوە بێ
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
212 بینین
دێهات و شار و گەڕەکەکەت، با کەلاوە بێ
خزمی خەراپ و نەفسی گڵاوت هەتا هەبێ
سەر ناگرێ ڕەوشت و، سروشتت کەچ و چەپەڵ
لە ماڵ و هۆز و حکومەت، هەتاکوو تەما هەبێ
تەما وەڵام و کار و بناغەت کە تێک ئەدا
تەما نەبێ دوژمنی گییانت برا ئەبێ
ئەگەر بە ڕێکوپێکی بژین و هەق بناسین
ئەم شێخ و مێخە سا بۆچی موشکیل گوشا ئەبێ؟
نامووسی پایەماڵ و، دراوسێی بە دەنگوباس
لە ماڵتی ئەخزێنێ، هەر کەسێ لەلاوە بێ
بەدکاری ماڵە، میکرۆب و ژەهری هەناومە
ئەو کەسە دوو چاومە، لە ڕێی تەقەلاوە بێ
خۆ لابدە ڕاجیناسناوی ئەدەبی لە دۆستی بەد، نەکوو لە سەگ
سەگ چاوەناسە، لە یاری بەدگۆ گڵاو ئەبێ