ئەنێرم بۆ نیسارت لەعل و یاقووت و گوهەر، هەر شەو
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
190 بینین
ئەنێرم بۆ نیسارت لەعل و یاقووت و گوهەر، هەر شەو
ئەڕێژم، یەعنی فرمێسکی دڵ و چاو و جگەر، هەر شەو
نیگارم تا بە تەسویری خەیاڵیی، بێتە بەر چاوم
لە ئاغوشی ئەکێشم، ئەیمژم وەک نەیشەکەر، هەر شەو
منی تەن خەستە بێکەس، دائیما زاری ئەکەم، یاران
ئەویش عوشرەت بە کامی خۆی دەکا تەوق و کەمەر، هەر شەو
دەروونم وەک جەهەننەم داخرا، دڵ چونکە موسلیم بوو
لەوێ دەرچوو، بە کۆی تۆدا دەکا گەشت و گوزەر، هەر شەو
بە دەردی بێ دەوا گیرم، بە مەقسەد ناگەمە لوقمان
منم حەیران و سەرگەشتە، لە ڕێی خەوف و خەتەر، هەر شەو
بە گریانم دەکەم بازی، کە ئەشکم شوعلەبازی کرد
لەگەڵ زوهرە و، سورەییا و، موشتەری و دەوری قەمەر، هەر شەو
عەجایب عاشقێکم، ساعەتێ خاڵی نییە قەلبم
وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی ئەخوێنم شیعری پڕ شەککەر لەبەر، هەر شەو