دڵ لە دونیادا بە دایم، بێکەس و دێوانە بوو
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
197 بینین
دڵ لە دونیادا بە دایم، بێکەس و دێوانە بوو
یار لە عالەمدا بە کام و خۆشیی و ئەفسانە بوو
هەرچی کردم، ئاقیبەت، بردم پەشیمانی لەسەر
بەم نیشانەی پیرییەم، ئیشم هەموو ڕەندانە بوو
خۆش، لە وەختی ڕوومەتت، ڕۆژ و لەبت چەشنی مەزە
نیو گریشمەت بادە و، دوو چاوی ڕەش مەیخانە بوو
گەر لە یادم چێ، ئەبێ کافربم و دنیاپەرست
ئەو دەمەی ڕۆحم لە لێوا، حەزرەتی پەروانە بوو
ئەم سبەینەی، دەس بە سەتڵ و جامی دڵ، چوو بۆ سەراو
ڕوح لەسەر ئەوجی سەری، تاج و پەڕی شاهانە بوو
نەرم و شیرین، لێوی نەختێ خستە ناز و هەمسەوە
دڵ بە تاوی تیژی عیشقی، سەربەسەر دوندانە بوو
ئاهی تیرەی هەوری من، کەوتۆتە دەوری ڕوومەتینوسخەکانی تر: ئاهی تیرەی هەوری من، دەورەی لە ڕووی ئەو دا بە هەم
دیتم و، هەرلا، لەبەر چاوم مەهـ و خەرمانە بوو
جێگە مەشقم، گەرچی دەشت و شار و زەریە و بەڕ بووە
گشتی بۆ گیانی حەزینم، زەجر و بەندیخانە بوو
کەی ئەنۆشم شەربەتی لێوی نیگاران؟! چونکە من
کونجی خۆشحاڵیم بە دایم، ڕاجیاناسناوی ئەدەبی! وێرانە بوو