زنجیرەی گەلی گەورە و سەروەران، کە ڕازایەوە
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
184 بینین
زنجیرەی گەلی گەورە و سەروەران، کە ڕازایەوە
گیانێکی نویێ بە مردوو دڵان، بەخشرایەوە
بە تێکۆشەری بۆ پێگەیاندن، گشتی داوەری
هەر بژی وەتەن، هۆزی تەهەمتەن دڵی دایەوە
کزەی هەوڵ و هۆ، لە ژیریی مناڵ، کە هات لەسەرخۆ
دەم بەستە خونچە و، یەخەی پڕ خەیاڵ، دەمی دایەوە
لە تاف و بافی ڕووی مێرخوزاران، تا کێوی قافی
بە ژینی سافی، گڕەی هەژاران، وا کوژایەوە
بە تیشک و تاوی ئەستێرەی مراز، کانی و چەماوی
کوردی بەناوی سەربەست و شاباز، هەڵقوڵایەوە
دڵەی پڕ لە سووی منی سەرگران، وەکو خاڵی ڕووی
بە یەک داوە مووی یاری نیشتمان، بەسترایەوە
سکەی وڵاتی ڕاجیناسناوی ئەدەبی قەلەندەر، زۆرە لەباتی
خێر و بەراتی کوردی هونەروەر، داڕژایەوە