ئەو لالە درەخشانە، ئەڵێی ڕۆژی بەهارە
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
203 بینین
ئەو لالە درەخشانە، ئەڵێی ڕۆژی بەهارە
وا دێت و دەچێ، ئوفقی دڵی گرتە کەنارە
ئەو گوڵشەنە ڕەنگینە، لە دەم بادی سەبادا
یا شەوکەتی ئەو، هەر لە لەبی خونچەیی پارە؟!
زوڵف و خەت و خاڵی، حەرەسی گەنجی جەماڵن
گەنجێکە بە کەس نایەتە نووسین و ژمارە
چاوی بە هەوای غەمزە، دەکا غارەتی جانان
چاوی چ؟ مەگەر هەڵمەتی شابازی شکارە
ئەی لێو شەکەرەی جیلوەگەرە، مەرحەمەتێ کە
یان لوتفی تۆ لەم خەستەیی دەرگانە خەسارە؟!
واعیز! تۆ مەدە پەندی ئەدیبان و لەبیبان
وا تێ مەگە ئەم دەرسی پڕووکانە قومارە
ئەم سێبەرە مەخرووتە لەناو جیسمی نەخۆشم
ئایا دڵە، یا سایەکەشی پەرچەمی یارە؟!
زانیومە، سوپەر نایەتە بەر تیغی جەفای تۆ
سا بیبە ئەگەر ڕووحە، وەگەر سەبر و قەرارە
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! بە هەبا ماوی لەناو داوی ڕجادا
تۆ ڕووت و ڕەجاڵێکی، ئەویش خوسرەوی شارە