ئەمساڵ بە ناوی یاری، ساڵێکی توند و سەختە

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  216 بینین
ئەمساڵ بە ناوی یاری، ساڵێکی توند و سەختە
بەفری خەفەت دەباری، دڵیش دەبوونە شەختە
پیرۆزگاری پێروو، تەرازووی دادی کێشا
ڕۆژیش لە ڕووی گەلاوێژ، هەڵات و ڕاوە بەختە
بێدرخە چوو بە تاڵان، میرەم گەڕا لە ماڵان
ئۆغەن کە دای لە باڵان، چاو دەرقووڵێنێ وەختە
بێت، ڕەنگە ئیشی پێت بێ، گەر تۆزی شوێن و ڕێت بێ
وا مەگرە گێژ و شێت بێ، بشلەرزێ نەختە نەختە
پاڵوزی خانە شێواو، لەبەر چۆڕاوگەیی چاو
ئەلیاس و خدری دەنگدا و، بێ سەبرە حەز بە جەختە
دڵم چلەی بە سەرکەش، قۆناغی کردە سی شەش
پشکۆی وەتاغی کرد گەش، خەریکی ڕەخت و تەختە
لە باز بەرانی نازە، نەورۆزی کوردی سازە
ئەگرێ هەموو موغازە، بە بێ هەرا و زەختە
دوژمن لە تۆی ڕووانی، کە چەند گەش و جوانی
بێ وەی بە خۆت بزانی، خەساندی بووی بە یەختە
ئینجا بەهار و هاوین، زستان و پایزت چین؟
بارت ئەکەن دەمی زین، بێ باسە، ئیشی ڕەختە
نرخ و فەساڵی مامڵەت، بازاڕی خستە دەرفەت
بێ قەرت و، سوود و، ئافەت، کوتاڵی پوخت و نەختە
بەسەر چوو سارد و سۆڵە، پشکۆناسناوی ئەدەبیتە هاتە تۆڵە
نەماوە کەس لە بۆڵە، سۆز و گەشەی درەختە