ئەی پەرچەمت گرێ چین، وەستاوە چین لەسەر چین

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  239 بینین
ئەی پەرچەمت گرێ چین، وەستاوە چین لەسەر چین
بەستووتە ڕۆحی مسکین، گرتووتە دیدە، بێ دین
بەم دەست و پەنجە ئاڵەت، بەم چاوە شۆخ و کاڵەت
بەم لەب و کوڵم و خاڵەت، تۆ ئاگر، ئێمە بەنزین
هەر تۆی کە پڕ کەمالی، هەر تۆی بە سەد جەمالی
جووتێ برۆی هیلالی، ئەیکەی بە باز و شاهین
هەر جێ ئەچی بەهارە، ڕووت ڕۆژی دەشت و شارە
حوسنی تۆ هەر دیارە، بۆ چیمە چین و ماچین
موتریب بڵێ هەوایێ، ساقی دەتێکە چایێ
یار هاتەدەر لە لایێ، دڵ کەوتە فیکر و تەخمین
نایێتەدەر هەناسەم، دڵزاری ئەم هەیاسەم
کوشتەی ئەو سەر بە تاسەم، تاڵان دەکا سەلاتین
ڕازاوە دەشت و سەحرا، یارم حیجابی لادا
دنیا چووە تەماشا، ئەی دڵ ئەمەش دەبابچین
بردی عەقڵ و کەماڵم، سەودایی زوڵف و خاڵم
دەگریم و هەر دەناڵم، دڵ سەرد و سینە هاوین
ڕاجیناسناوی ئەدەبی کەست نەماوە، بەخوا دڵت شکاوە
ئەم لێو و کوڵم و چاوە، لە تۆ دەکاتە پەرژین!