ئەی سەمەن بۆ، غونچەدەم، قامەت سنەوبەر، زوڵف چین
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
250 بینین
ئەی سەمەن بۆ، غونچەدەم، قامەت سنەوبەر، زوڵف چین
لاحَ لي العَيشُ مِنَ الوصلِ بفيكَ بِاليقينعەرەبی
چاوی ئاوی، جیسمی خاکی، جان هەوایی، قەلبی نار
مُستَديمونَ لدَيكَ للوفاءِ ناظِرينعەرەبی
خانەقای بەزم و نەوای قەد شۆخی یار، وا تێ ئەگەم
هذِهِ جَنّاتُ عَدنِ فَادخلوها خالِدينعەرەبی
سەلسەبیلی لێوی ئاڵ و، شەهدی لوتف و، ڕەمزی چاو
هذِهِ آلاء خُلدٍ، فَاشْرَبوها دائِمينعەرەبی
بێ دڵان، قوربانتان بم، بێ ئەدەب قەت مەچنە پێش
خَيرُكُم عِندَ الحَبيبِ، أَن تَقوموا قانِتينعەرەبی
مائیدەی سینەت، لە هەنگوینی موسەففا و شیری ساف
إنْ هي في العِشقِ إلاّ لذَّةٌ للشاربينعەرەبی
«خالیدکەس» و «حەللاجکەس» و «سەعدیکەس»، بەم تەریقەی عەشقییە
قالوا آمَنّا، وكانوا في العُلومِ راسِخينعەرەبی
عابیدی کونجی غەمی تۆ بووم، بە تیرێ کوشتمت
قَدْ شهِدتُ، فَالجِنان أُزلِفَتْ للمُتَّقينعەرەبی
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی! ئەم سەوزە خەتتە، مووجیبی دڵخۆشییە
فَاعتَصِم في العِشقِ حَتّي مُتَّ بِالحَبل المَتينعەرەبی