ئەم تاقمە خاڵانە، کەوا دڵ ئەڕفێنن

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  169 بینین
ئەم تاقمە خاڵانە، کەوا دڵ ئەڕفێنن
لەو کوورەیی سەر کوڵمە، بە تاوی ئەدەمێنن
ئەم دەستەیی خەتتانە، بە دەم زوڵفی سیەهمار
یەک ڕشتەیی جەرگم هەیە، وا ئەیپچڕێنن
ئەم جوملە نیگارانە، لە ڕووی حوسن و لەتافەت
بێ ئاوی حەیا، بولبولی من هەڵئەفڕێنن
ئەم جەمعە تەبیبانە، لەسەر زامی بریندار
سەبر و خیرەدی عاشقی بێ دڵ ئەستێنن
ئەم مەجمەعە تاساتە، لەسەر چاوی خەرابات
دینی غورەبا، هەر بە تیجاراتی ئەهێنن
ئەم حەلقەیی دڵدار و مەی و موتریب و ساقی
بازاڕی جینان، لەحزە بە لەحزە ئەشکێنن
ئەی دڵ، تۆ لەگەڵ ڕۆحی بریندار لە دەس دۆست
لەم کونجی تەنی ڕاجیناسناوی ئەدەبییی ئاوارە مەمێنن