لە کەناری سەروی دڵبەر، بە تەڵەب سکەندەرم من
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
198 بینین
لە کەناری سەروی دڵبەر، بە تەڵەب سکەندەرم من
بە خوماری چاوی شۆخی، لە شەفافی گوهەرم من
بە فیراقی نازەنینان، بە ویداعی یاسەمینان
لە شکەنجی عوقدەچینان، بە خودا قەلەندەرم من
چەمەنی ویساڵی مەحبووب، بە لەبی جەماڵی مەوهووب
بە سەری خەیاڵی ئاشووب، لە کەنارە بێ دەرم من
سەری زوڵفی ئەو نیگارە، دڵی خستە سەر قەنارە
لەب و نازی تا دیارە، لە دیاری خەنجەرم من
دەنوێنێ چاوی مەستی، بە دڵی بڵند بەستی
لە یەمی خومار ڕستی، بە هەوا سەمەندەرم من
لکی بەختی ناپەسندم، بەری وەسڵی خست و سەندم
چ نەخۆش و زەخممەندم، تووشی دەرد و کەسەرم من
سەری ڕاجیناسناوی ئەدەبی گێژ و ماتە، بە خودا بێ دەستەڵاتە
ئەوە بەندی عێلەساتە، چ بەڵا بەسەر سەرم من!