جام و دوو لەب و چاوی سیا هەردەمە مەستن
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
196 بینین
جام و دوو لەب و چاوی سیا هەردەمە مەستن
جان و دڵی من، بەند و هەواخواهی قەفەستن
تۆ شەککەری شیرینی و هەنگوینی موسەففا
موفتی و من و قازی و ڕەقیب، مێش و مەگەستن
عەقڵ و ئەدەب و، سەبر و شەکیب و دڵ و دینم
بۆ ڕەسمی سەفەر، مونتەزیری دەنگی جەرەستن
کەوتۆتە دڵان، زەلزەلەیی سەتوەتی شۆخیت
حوور و پەریی و شاهـ و گەدا، عەدمی هەوەستن
ئەم سێبەرە، کانی نەزەر و زەوق و حەیاتە
ئەهلی خەبەری ئێمە، سەفا پۆشی نەفەستن
مەعلوومە بە ئەم شۆخییە، ئەسکەندەر و ئاسەف
پابەستە و سەرگەشتەیی یەک نیوە نەعەستن
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! چییە وەک هەوری ئەجەل، شەکوە دەگێڕی؟
ئەهلی تەرەب و مەیکەدە نێزیکە کە هەستن!