وەختی نییە ئێستاکە بمێنی لە هەواران

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  308 بینین
وەختی نییە ئێستاکە بمێنی لە هەواران
وا پایزی ڕەش هات و، ئەقەومێ لە دەواران
ئاهی منی دڵ خەستە، کە ناوەستێ لە دیوار
کەی خۆ دەگرن قامەتی شمشاد و چناران؟
ئاگر لە جگەر هەڵئەگڕێنن، بە دەمی سارد
خۆ گەرم دەکەن، چیلکە ئەکێشن بە هەزاران
پەرژین بە گوڵ و سونبول ئەکەن، ڕوومەتی کافوور
خوێنی جگەر و دیدە ئەڕێژن بە هەژاران
خووگیر و، خواگیرو، دڵئەندازو، هەواباز
نێچیر ئەکوژن، پایزو زستان و بەهاران
چەند خۆشە بە منداڵا و نەفامان، بگەزی شەوق
نەک ببیە قومارباشی سەر و کۆفیەلاران
وەختێکە، لەبەر قرچەیی گەرمایە ئەسووتێی
کاتێکی لەشی، شەختە ئەبەستێ لە کەناران
عومرت بە فیدای هەڵقەیی ماچیکە، کە ناچی
گیانت بە هەوای خەندەیی، ئەڕوێ لە بەیاران
سەودا بە هەموو ساڵا مەکە و کاتێ بناسە
پارەی هونەرت، قەت مەخە گیرفانی دەلاران
بۆ ئەو کەسە سووتاوە، لە تاوانی بسووتێ
هەر ئاگری ئەو خۆشکە، بە لادێ و بە شاران
پشکۆناسناوی ئەدەبی، بە مەقاشی بگرن بۆ جگەرەی لێو
گیانی بە گەشی دێتە بەرەو پیری نیگاران