خودایە! من لە دەردی بێ دەماغی خۆم و گەل چ بکەم؟

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  208 بینین
خودایە! من لە دەردی بێ دەماغی خۆم و گەل چ بکەم؟
لەگەڵ ڕۆبینتەنی میحنەت، بە شمشێرێکی کەل چ بکەم؟
کە من ئاوارەیی موڵک و وەتەن بم، دەست و پێ خەستە
لە ساحێب ئەقریبا و ئەسپ و ڕەفیقی پێ و پەل چ بکەم؟
وەرە ئەی نازەنینی من، بە ماچی لێوەکەی ئاڵت
بەبێ تۆ غەیری داغ و دەرد، دەستی خۆم لە مل چ بکەم؟
لە زنجیری فیراقت، بەستە و مات و مەلوول ماوم
لە زۆرداریی جەماڵ و حیددەتی لاوی فەحەل چ بکەم؟
چ ئاشووبم، بە ڕیسوایی سەرم هێناوەتە سەر خاک
کە من خاکم، لە لالە و سەبزەواتی مێرگ و مەل چ بکەم؟
بەبێ من، ئەی نیگاری شۆخی سەربەستی بە عیشوە و ناز
نەبوو جارێ بفەرمووی: بێ فەقەس لەم تەیری دڵ چ بکەم؟
زەمانەت دوژمنە ڕاجیناسناوی ئەدەبی، چ تەدبیرت نییە ئەسڵەن
نییە ڕێگەی منیش وەک تۆ، لەسەر ئەم داوە سڵ چ بکەم؟