دەستم لە هەموو جێگە بڕا، ڕوو لە نەشەی کەم

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  222 بینین
دەستم لە هەموو جێگە بڕا، ڕوو لە نەشەی کەم
سیس بووم و وشکبوومەوە، با نەختێ گەشەی کەم
چاوت کە پڕی بەنگە، پڕی مەیکەدە مەی کە
تا دەس لە ملی مەستی و ئاوازەیی نەی کەم
ئەو پەرچەمە، پەرژینی گوڵ و سێو و هەنارە
ئەو بەژنە گوڵەندامە، ئەبێ سا قەدەغەی کەم
لێم لادە ئیتر شێخی ڕیا، چیکە درۆ کەی
کارێ کە بە تۆی کەم، بەخودا نابێ بە سەی کەم
با قەل بفڕێ و، کۆترە باریکە بمێنێ
مەیدانی من و تۆیە، ئەوەی ناشیێ دەیکەم
من هەر خەمی تۆم پێیە، دڵیشم بە تۆ بەخشی
ئەم نیوە غەمەش، با لە دڵی مامەخەمەی کەم
ڕەنگی گەنمی کوڵمەتە، مالوسکە دەبەستێ
خەرمانی سەر و پەرچەمی تۆ، گەر بە شەنەی کەم
ئێستاکە بە سەربەستییە وا دێمە کەنارت
تاکەی بە ڕیا، ڕوو لە دەری گیسکەگولەی کەم؟!
ڕاجیناسناوی ئەدەبی کە گوناهـ، کارمە تا ڕۆژی قیامەت
پاک نابمەوە، گەر لە هەموو بەحرێ مەلەی کەم!