تۆ «با» و من خەزانم، یا مانگی، من کەتانم؟

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  183 بینین
تۆ «با» و من خەزانم، یا مانگی، من کەتانم؟نوسخەکانی تر: تۆ بادی من خەزانم، یا ماهی من کەتانم
یا ڕۆحی من ڕەوانم، یا مەتنی، من بەیانم؟
چاوت بە جامی بادە، شاهێکە مەست و شادە
ڕەحمێ کە شاهزادە، دەمێکە پاسەوانم
مووت نافەیی تەتارە، زوڵفت بە حەلقە مارە
ڕووت کانگەیی بەهارە، گیان، گیا ڕووانمنوسخەکانی تر: ڕووت مەنبەعی بەهارە، ئیمڕۆکە من شوانم
نەخشت وەکوو وەنەوشە، بێنخۆش و پڕ درەوشە
قامەت چناری حەوشە، من تەیری بێ نیشانم
بەختی فەقیری دڵڕەق، گەر لێی بدەن بە مەترەق
ناگونجێ جێ بکا لەق، بۆ ئەوجی ئاستانم
تۆ شاهی من ئەسیرم، تۆ بەرز و من فەقیرم
تۆ تیف و من حەریرم، تۆ فیکر و من جەنانم
مەحبووبە هاتە گوفتار، فەرمووی بە لێوی مەیوار
ڕاجیناسناوی ئەدەبی مەبێژە ئەشعار، تۆ سووکی، من گرانم