ئەو کاکۆڵە، ئەو زوڵفە پەرێشانە موبارەک
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
220 بینین
ئەو کاکۆڵە، ئەو زوڵفە پەرێشانە موبارەک
لەو گەردنە، لەو عاریزە تابانە موبارەک
ئەی بولبولی پڕ شۆر و فوغان، هەستە سەحەر هات
سەودایی گوڵ و گوڵشەن و ڕەیحانە موبارەک
سووتا لە هەواگرتنی ئەو شەمعە، دڵی من
سۆز و ئەلەمی عاشقی پەروانە موبارەک
وەستاوە چ مەستانە لە قاپی هەوەسا، ڕۆح
بەزم و تەرەب و ساقیی و مەیخانە موبارەک
من کولبەیی مەحزوونیی و، تۆ قەسری بڵندت
بۆ هەردوو، هەوای کولبە و کاشانە موبارەک
ئازاری جگەر زۆرە، لە دەس بەچچەیی تورکان
ئەو خاڵە، لەسەر عاریزی جانانە موبارەک
ڕاجیناسناوی ئەدەبی! کە گەیی دەستت، بە شیرین کەمەری دۆست
وەسڵی تۆ بە دڵدادەیی تاقانە موبارەک