وەکوو گۆگردی کۆکردی، لە سۆزت هەڵ دەبم کەف کەف
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
230 بینین
وەکوو گۆگردی کۆکردی، لە سۆزت هەڵ دەبم کەف کەف
بە فرمێسکی برین و چاو و دڵ، تێکەڵا دەبم کەف کەف
کە هاتی دیتمی جانا، لە مەیل و مەرحەبا ساتێ
وەکوو موزمین لەسەر ئاگر، بە گورجی حەل دەبم کەف کەف
لە مەیخانەی ویساڵت، پیشەمە نۆشینی مەی دەمدەم
لە کوڵخانەی فیراقت، سینە پڕ مەنقەل دەبم کەف کەف
بە داغت بوومە چۆڵپەروەر، درێغت قەت نەبوو غەددار
دەگرفێم هەر بە تەعنە تووشی هەر کۆمەڵ دەبم، کەف کەف
سۆراخم ناکەی و جارێ لە کیبرا ڕوو لەکەس ناکەی
وەکوو ئیکسیری پڕ فەن هەڵدەچم، موختەل دەبم، کەف کەف
لە باخی خۆشییا ئەی گوڵ، لە لێوت خەندەیە نم نم
وەکوو دانووی مەشایخ، من بەدەن هەل هەل دەبم، کەف کەف
نەما ڕاجیناسناوی ئەدەبی تەحەممول، مەحمەلی جانان ئەوا ڕۆیی
لە تاریکی فیراقا سینە پڕ دوکەڵ دەبم، کەف کەف