ئیتتیلاعیم زۆرە من، نوسخەی ویساڵت بێتە پێش
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
174 بینین
ئیتتیلاعیم زۆرە من، نوسخەی ویساڵت بێتە پێش
حوببی خولدم زۆرە من، چاوەی زوڵاڵت بێتە پێش
من نەسیمێکم لە سوبح و نیوەڕۆژ و نیوەشەو
تا لە زەردەی ڕوومەتم، باغی جەماڵت بێتە پێش
عاشق و ڕەندم، لە دەرگانەی خەمت کەوتوومە کار
خۆش، لە مەیخانەی دەمت، جامی حەڵاڵت بێتە پێش
سینە پڕ ئاگر، گەڕیدەی سۆزشی ئەتواری تۆم
تا ئەمە خوایە فوارەی چاوی کاڵت بێتە پێش
عەزمی دیدارم لە دڵ ناچێ، بە مەرگ و زیندەگی
تا لەسەر تەختەی بەشم، لوتف و کەماڵت بێتە پێش
دەردی بێدادم، بە سەرگەرمی فڕێی داوم لە جێ
با لە موستەشفای لەبت، دەرمانی حاڵت بێتە پێش
دائیما ئوممێدەواری وەسڵی یارم، ڕاجیاناسناوی ئەدەبی
با لەسەر سینی ڕجا، لەعل و لوئالت بێتە پێش