قەترەیی چاو و حەیا ڕۆیی تکاوە بە عەبەس
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
185 بینین
قەترەیی چاو و حەیا ڕۆیی تکاوە بە عەبەس
عەرەقی عاریزی جانان نەڕژاوە بە عەبەس
گیان لەسەر تەختی گوڵا، تێکەڵی زێیی ئەمەلە
خێوەتی زوڵفی سەنەم هەڵنەدراوە بە عەبەس
شەڕی خاڵ و خەتە، تاڵانی خەیاڵاتی منە
دڵ بە ئەم بێکەسییە تێوەگلاوە، بە عەبەس
بە برین کاری کرا، عاشقی غەمگین جانا
تیغی پڕ جەوهەری تۆ، تازە سواوە بە عەبەس
باغی شمشاد و گوڵ و لالە و نەسرین ڕسکا
بولبولی خەستەجگەر باڵی شکاوە بە عەبەس
کونجی ئەو لێوە کە جێی ئاوی ژیانی وەتەنەنوسخەکانی تر: کونجی ئەو لێوە، کە جێی ئاوی حەیاتی وەتەنە
کۆمەڵی خاڵی، بەڵێ، تێ نەخزاوە بە عەبەسنوسخەکانی تر: کۆمەڵی خەتتی، بەڵێ، تێ نەخزاوە بە عەبەس
سەربەسەر، ماچی دەمی، جەننەت و دنیا دێنێ
بۆیە خاوەن وەتەنێ، لەم دووە ماوە بە عەبەس
پیری سەر لەوحەیی ڕەندانی خەراباتم ئەمن
قامەتی شۆخ و لەتیفم نەچەماوە بە عەبەس
قەدەحێکی بە جگەرگۆشەیی، ڕاجیناسناوی ئەدەبی، نادا
یاری بیدعەت هەوەسم، خاوەنی ناوە بە عەبەس