ڕۆحم لە بەرابەر نەزەری سەفایی ڕەقس
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
178 بینین
ڕۆحم لە بەرابەر نەزەری سەفایی ڕەقس
دەتوێتەوە وەک شەونمی پڕ سەبایی ڕەقس
ساقی! هەوەسی مەیکەدە و وەفایە، بێ
بگێڕە، بەسەر کۆمەڵی پڕ هەوایی ڕەقس
گیراوە، دڵەی بێکەسەکەی هەژاری من
بەو سیلسیلەیی عوشرەتی نەوایی ڕەقس
ڕابوردووە، خنکاوە، بە ڕوویی بەححاری غەم
هەر کەس، کە نەبێ ڕاگوزەری لیوایی ڕەقس
مەعلوومە مەحەببەت لە دڵ و دەماغی خەڵک
بۆیە کە دەبن مەستی مەی و نومایی ڕەقس
ڕۆحێ کە لە ڕووی دەردەوە پڕ شەرارە بێ
خێرا بکەوێ، بێ لە دەری دەوایی ڕەقس
ڕشتەی دڵی ڕاجیناسناوی ئەدەبی مووە، ئەی غەزالجان
وەک تارێ، لەسەر تاری ڕوخی خۆش لیقایی ڕەقس