لەسەر موڵکی دڵا، سەیر و سەفا بەس
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
165 بینین
لەسەر موڵکی دڵا، سەیر و سەفا بەس
بە میدراجی ڕجا، جەنگ و جەفا بەس
بە گوێرەی عاشقان، دەستی تەڕەححوم
لە گەردن، قەیدی ئازار و خەتا بەس
بریندارە دڵی پڕ ئاهـ و گریان
بە یەک مەیلی تەداویکە، دەوا بەس
مەکەن لۆمەی هەواداران بە تەعنە
لە زانینی خەبەر، یەک ماجەرا بەس
کە من غەرقم لە ناو دەریای غەریبی
بە پاپۆڕی تەوەتتون، ئیلتیجا بەس
نیشانەی دەوڵەتی عوزما، لە ئەبرۆت
سەرەوبن بوو بە تیری کیمیا، بەس
لەبەر زنجیری زوڵفت، شێری دڵ چوو
بە ئیزهاری مەزەب، کوفر و بەڵا بەس
عەجەب بێ دینە خاڵت، ئەی پەری ڕوو
لەسەر ئەم کیشوەرەی دڵ، ئیستیلا بەس
کە لوتفێکی نەبێ یارت، بە کوللی
لە قاپی حورمەتا، ڕاجیناسناوی ئەدەبی، ڕجا بەس