بێ سوودە لەگەڵ عیشقی بوتان، شۆڕشی بێداد

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  227 بینین
بێ سوودە لەگەڵ عیشقی بوتان، شۆڕشی بێداد
چ بکەم لە هەرای ڕۆستەم و کاریزەیی فەرهاد؟
دارایی ئەسکەندەر و، زانینی ئەرەستۆ
بۆ پێگەینی دڵبەرە، وەک لەشکری بێ زاد
چ بکەم لە سولەیمان و، لە تەسخیری جنۆکەی؟
هێشتاکە لە زنجیری نیگاری نییە ئازاد
من چیمە لە ئیدریس، لەگەڵ مائیل و زائیل؟
با ئاگر و ئاو، خاک و هەوای، بشبنە ئەوتاد
کێ بێ وەکوو من دەربەدەری یار و نشیمەن؟
هەر دێم و دەپاڕێمەوە، هەی داد، خوا داد!
جارێ بەسەری لێوەوە، نەمدی کە بپرسێ
کێیە، چ هەتیوێکە، چ دەروێشە، چ بەرباد؟!
مەرگی من و دەرگاتە، هەناسەی من و پەرچەم
تا گۆشەیی ئەو چاوە، دەرمدێنێ لە بونیاد
چاوم نەڕژێ تاکوو لە خاکی دەری یاران
هەر کوێرە لە ڕووی بەزمگەهی دڵبەری بەغداد
ڕاجیناسناوی ئەدەبی، چەمەن و مێرگی ژیان گەر تۆ ئەپرسی!
سەد جۆرە بەهەشتێکە، سەری خۆش و دڵی شاد