گوڵشەنی ڕوویی ڕەوشەنت، عیززەتی کوردی بۆشناخ

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  218 بینین
گوڵشەنی ڕوویی ڕەوشەنت، عیززەتی کوردی بۆشناخ
دیتنی پاکیی دیمەنت، سوورمەیی چاوی هەر مەناخ
لەم سەروچاوە جوانەدا، هەڵئەقووڵێ هەموو تکا
خزمەتی کوردستان ئەکا، لادێ و شار و دەشت و شاخ
نێرگز و گوڵ بە چاوی دڵ، بولبولی خستەبەندی چڵ
لەناو بەهار و خاڵ و پڵ، ئەخوا لە دەستی خەڵک ئاخ
هەژار و پەست و بێکەسم، جگەر بڕاوی نەوڕەسم
ڕێگام پڕە خار و خەسم، لێرەوە تاکوو سابڵاخ
کوردی عێراقیی لێو شەکەر، خەریکی ڕێی قەزا و قەدەر
نەبێ لە خاکی دەربەدەر، نەچێتە چاوی ئینتیساخ
نیگاری نیشتمانی گەش، گەیشتە ڕۆژی بەختی ڕەش
خودا نەکا کە ئەم هەلەش، بچێتە بەند و دەرد و داخ
خزم و برادەران وەرن، لە هەر هەوارێ داوەرن
وەرامی یەکییەتی بەرن، بە هەر کەنار و کاخ و لاخ
بڕوانە ڕووی هەولێر و کۆ، کەرکووک و دەوری بەکرەجۆ
کزە و شەماڵ و ڕەنگ و بۆ، لە ئابڵاخ و گربداخ
ژیکۆناسناوی ئەدەبی لەتاوی هۆزی خۆی، خۆڵی پڕە لە شیر و دۆی
نەکەی بوەستی یا بخۆی، هەتا ئەگەی بە «تورپاخ»