بۆ ژیانی من بەهەشتی پانە ماچ

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  223 بینین
بۆ ژیانی من بەهەشتی پانە ماچ
لەو گوڵی کوڵمەت بە گیان هەرزانە ماچ
من لە منداڵیوە لێوی خۆم دەسووم
تا بکەم جارێ لە ئەو لێوانە ماچ
ماچی لێوی تۆ لە قەند شیرینترە
بۆ موسڵمان و سەقەر نێوانە ماچ
چۆن ئەسووتێنێ جەهەندەم، ئەو کەسەی؟
خۆشدڵیی کا، لەو سەری کوڵمانە ماچ
قەت لە مامڵەت نایە سایەی زوڵفەکەت
وا بەرانبەر کۆمەڵی ئینسانە ماچ
ماچ نەبێ عالەم دڕندەی یەکترە
یەکدگیری هێزی ژێر ئاسمانە ماچ
نەجمەیی سەر شانی پاشا و گەدا
خاوەنی بڕوا و شکۆهـ و شانە ماچ
دوژمنی گریان و سەختی و تاڵییە
دۆستی بەرزی و خۆشیی و خەندانە ماچ
عالەمی غەیب و شەهادەت دەرئەخا
شاهیدی بوونی هەموو ئیمکانە ماچ
تووخوا تا ڕۆحی سەختم دەرئەچێ
بمدەرێ ڕۆژانە یان مانگانە ماچ
پێت بڵێم ژیکۆناسناوی ئەدەبی ئیتر عیلمی پزیشک!
بۆ هەموو دەردی گران، دەرمانە ماچ