باڵق و فامیدە بووم، ناسیومە دەستی ڕاست و چەپ
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
316 بینین
باڵق و فامیدە بووم، ناسیومە دەستی ڕاست و چەپ
لێم گەڕێن ڕێی خۆم ئەزانم، باش و بێ شاباش و گەپ
هەر کەسێ بیرێکی ناشت و خۆی لە خەڵکی شاردەوە
بێ چرا ئەیدۆزمەوە ڕەنگی دزان و چەوت و تەپ
چۆن قەڵەو بێ گیسکەکەی خاڵە هەیاسی گورگە ترس؟!
چۆن ئەبێ دووڕوو ڕەهایی بێ، لە داو و قیروقەپ؟!
بازوویی مەرگ و هەژاری، هێندە پڕ هێزە و درێژ
چۆلەکەی دڵ دەرئەهێنێ، لەم کون و لەو کون بە لەپ
ئەهلی دڵ، بڕواننە ئاتۆم و ئەکسی مانگ و خۆر
شارەزا بن کاری وەستای بێ چەک و بێ تۆز و تەپ
خاوەنی بیر و زمان و نیشتمان و یانە نین؟!
ئێمە وا بۆ مەشکەژێنەی خەڵکە بووینە لۆرەلەپ!
ئەو زەوی خۆی جووت ئەکا، بەو هێز و باو و ئاگرە
ئێمە هەر ماندوو ئەبین، بەم گاسن و هەوجاڕ و هەپ
نەگبەتی ئەم باوەڕە، خستمییە بەر داری فەنا
ڕایەڵە و دواکەوتنم، گرتمییە کۆشی شاپ و شەپ
بەسیە ژیکۆناسناوی ئەدەبی وێنەبازی و تەون و بازاڕی قومار
زەوتی کردووی فێڵی سووری چاوزەقی مل قیت و ڕەپ!