موژەت دایم بە خوونی دڵ ئەدەی تاب
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
220 بینین
موژەت دایم بە خوونی دڵ ئەدەی تاب
بە تیرێ ئەمخەیە سەد گێژ و گەرداب
نەما ڕەنگی ڕووانم، ئەی نەزەرباز
ئیتر نابم لە هیجرانی تۆ شاداب
کە کاکۆڵت ئەلەرزێنی بە هیوا
دڵم دێنێتە ڕووخان تاوی سیماب
وەکوو تۆ نەبووە ئەسڵەن دڵ فریبێ
بە سیحر و فیتنەیی و تەرتیب و ئاداب
ئەگەر نەگرم بە دامێنی تۆ، دەستم
چلۆن دەسگیرە بۆ ڕێی وەسڵ ئەسباب ؟!
مەپرسە قەت لە حاڵی جەرگ و دڵمان
کە لێت گیرکردوون سەد شیش و قوللاب
چ هەڵبگرێ خودا لەم چاوە کاڵە
کە ڕاجیناسناوی ئەدەبی دا بە فێڵ و جەور و دولاب!