تورک و عەرەب و هیند و حەبەش، چوونە تەمەننا

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  258 بینین
تورک و عەرەب و هیند و حەبەش، چوونە تەمەننا
چین و یەمەن و مەککە پڕن نووری تەجەللا
تا حاشیەیی زوڵفی، لەسەر ڕووپەڕی ڕوو بێ
دنیا لە نەزەر حەللی ڕموزی، عەدەم ئاسا
جیلوەیی ڕەحمە، سەرچاوەیی ئەنواری ئیلاهی
خەندەی دەمی نەوبادەیی بوستانی تەماشا
هەڵقەی سەری زوڵفی، بە هەوای سۆزشی عالەم
وەستاوە لەسەر گەردەنی، وەک لالەیی بەیزا
شەمعێکە ڕوخی، بۆ شەوی خەم هەڵ بووە ئێستا
پەروانە بە ڕووی شوعلەیی ئەو شەمعەوە سووتا
خاڵانی وەکوو لەشکری زەنگیی، بە فریبم
وا مەرکەزییان ناوەتە سەر تاقی موسەللا
ڕاجیناسناوی ئەدەبی مەدە تانە، لە دوو چاوی بەڵەکی یار
ئەو مەستە، ئەتۆ بێدڵ و دێوانەیی سەحرا!