نازی ئێوارەی کە سەیری بەرزیی و ئەستێرە کا

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  259 بینین
نازی ئێوارەی کە سەیری بەرزیی و ئەستێرە کا
بۆ تفەنگ ئاوێتنی غەمزەی گیانم سێرە کا
تا لەبەر پێی کەومە سایەی ئەو چەم و باخچۆڵەیە
هەر نیازێکی هەیە، دڵبەر، بە حازر لێرە کا
پێکەنینی نیوەڕۆی کردمە پڕووکانی فریو
بۆیە ئێواران خەریکە مردنم پێ گێرە کا!
تاقە ماچێکم بەسەر لێ خواست و هێند پاڕامەوە
پێی نەبەخشیم، چۆن ئەبێ خۆی خاوەنی ئەم خێرە کا؟!
دەمژیێنێ ئەو بە ناز و هەر بە نازیش دەمکوژێ
کێیە وەک من، خۆی بە تووشی ئەم بەڵا و تاوێرە کا؟!
چاوەکانی مەیکەدەی عیشقن، بەڵێ، لێی نابزووم
خۆ مەگەر عیسا وەکوو من، خاوەنی ئەم دێرە کا
ئاگری بەرداوەتە ناو جەرگی ڕاجیناسناوی ئەدەبی، ڕوومەتی
داوی کوردستانی زوڵفی، تا لە مل ئەو شێرە کا!