کورد گەر هەبن شاهن هەموو، بۆ عەقڵ و نوتق و ئیهتیدا
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
264 بینین
کورد گەر هەبن شاهن هەموو، بۆ عەقڵ و نوتق و ئیهتیدا
ڕێگا و ڕەوشت ساز ئەکەن، هەوەڵ هەتاکوو ئینتیها
کاکە لەسەر دەوری زەمان، نەبووە زیاتر کەسێ لەوان
هەموو ژیان و پاڵەوان، شیرین زمان و خۆش نەوا
میللەت ئەکەن پەروەردە بۆ وەختێ بە فریا بێ بە خۆ
خاوەن هونەر، ڕفێنی گۆ، هەم بەهرەوەر، هەم موقتەدا
مایەی وەفا و سەڵتەنەت، قازانجی هۆز و مەرحەمەت
تەبیاتی چاک و مەعریفەت، بۆ وانە هەم بەخش و عەتا
مەست و غرووری وەختی شەڕ، هەروەک بەڵا کە دێنە دەر
ساف و لەسەرخۆ بۆ هونەر، وەختێ کە خەڵکیان بێتە لا
ئەو پشتیوانی قایمن، بۆ عەهدی خۆیان دایمن
بۆ ئیشی چاکە حاکمن، چاکیش ئەکەن دەفعی خەتا
ڕاجیناسناوی ئەدەبی لە قەومی کوردییا، ئاوێنەدارە بێ ڕیا
زۆر ڕازییە لێیان کەوا، ئەگرن جەماوەر ئیبتیدا