جوان ناسووتێ

لە کتێبی:
ناڵەی جودایی
بەرهەمی:
هێمن (1921-1986)
 1 خولەک  3939 بینین
دیم کچێکی لەباری لادێیی
بۆ نوێژ ڕادەخا بەرەڵبێنێ
گوتم: «ئەی نازەنین کە ڕوخسارت
هەموو باخی بەهاری خوا دێنێ
بۆ چی پێت وایە ئەو خودا گەورە
هێندە بێ ڕەحمە تۆش بسووتێنێ؟!»