لەم مەیدانە زیوینەدا
لە کتێبی:
نسێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
578 بینین
ئەمڕۆ لەم جەژنی ئاو و پرشنگ و کچانەدا
لەم زەماوەندی کتێب و هەڵپەڕینی وشانەدا
ئەمڕۆ لێرە، لەم مەیدانە زیوینەدا، خەیاڵێکم
لەڕێی دوو چاوی ڕەشەوە، چاوی ژنە توونسییەک
گەڕایەوە بۆ لای شارە چاوڕەشەکەم
ئەمڕۆ لێرە، لەم مەیدانە زیوینەدا، لەڕێی گمەی
کۆترەکانی سەر شانۆوە، پۆلێ یادم گەڕانەوە
بۆ کونەشاخی «بەرگەڵوو» لەڕێی دەنگی خەتیبێکی چوارشانەوە
هاوارێکم گەڕایەوە بۆ ناو گەرووی «کامەران موکری»ی عاشق. هەر ئەمڕۆیش لەڕێی
ڕادیۆکەی ناو دەستمەوە - غەزای تورکە - زانیم
من خۆم، ناگەڕێمەوە وڵاتێ: کە شار و شیعر و کۆتر و «کامەران»ی هەموو ڕۆژێ تیا ئەکوژرێ!