کەزی
لە کتێبی:
نسێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
487 بینین
بەیانییەک بوو
بەهۆی منەوە
گوڵ شیعری ناسی
ئەگەر من نەبام، ئەو هەر نووستبوو
من هەڵمسان و من بووم کە بردم بۆ شاری خەون و
من بووم کە ماڵی شیعرم نیشان دا.
ئەگینا کوا گوڵ ڕێی مانگەشەو و
شەقامی هەور و کوچەی بارانی، قەت پێ ئەزانی!
من لەبەینا بووم کە تەوقەیان کرد
من لەبەینا بووم
کە گوڵ شووشەیەک هەناسەی دایە و
شیعریش پڕ بە مشت وردەگۆرانی.
کەچی ڕۆژێکیان لە خۆرنشیندا بۆ ساتەوەختێ
ئەو کچە سەری لەناو پەنجەرەی
نهۆمی شیعر و وشەم دەرهانی
گوڵ ئیتر شێت بوو کە ئەوی بینی
گوڵ ئیتر پشتی لە من هەڵکرد و
خۆی بە کەزییەکەی ئەودا هەڵواسی!
بەهۆی منەوە
گوڵ شیعری ناسی
ئەگەر من نەبام، ئەو هەر نووستبوو
من هەڵمسان و من بووم کە بردم بۆ شاری خەون و
من بووم کە ماڵی شیعرم نیشان دا.
ئەگینا کوا گوڵ ڕێی مانگەشەو و
شەقامی هەور و کوچەی بارانی، قەت پێ ئەزانی!
من لەبەینا بووم کە تەوقەیان کرد
من لەبەینا بووم
کە گوڵ شووشەیەک هەناسەی دایە و
شیعریش پڕ بە مشت وردەگۆرانی.
کەچی ڕۆژێکیان لە خۆرنشیندا بۆ ساتەوەختێ
ئەو کچە سەری لەناو پەنجەرەی
نهۆمی شیعر و وشەم دەرهانی
گوڵ ئیتر شێت بوو کە ئەوی بینی
گوڵ ئیتر پشتی لە من هەڵکرد و
خۆی بە کەزییەکەی ئەودا هەڵواسی!