ئازارێکی قۆشمە
«بۆ کەمال سابیر»
لە کتێبی:
نسێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
593 بینین
ئەمێستاکە بەوێنەی تیزماڵکە هەوری دەم خۆرنشین
ڕوانینم باریک و زیزە و، تەنیاییشم
لەناو فرمێسکێکی ڕووندا، بنارێک خەمستانە
بۆ هەڵقوڵین
کەمال سابیر!
ئەی بەدبەختی لە یەک دەوری بەردەومدا هەتا مردن!
ئەی پێکەنینی دووکەڵ و گاڵتە و گەپی خەمی قۆشمە،
هێشووی نوکتەی هەڵوەریو و کۆمیدیای تراژیدی و
کۆڵەوژی دەم بەخەندەی تەندوورەکەی نیشتمان و ئەی قاقای ژان!
تۆیش بووی بە ترووسکەی ونی یادگاری ئەو دیو تەم و
تۆیش بووی بە خەونێکی شانۆی هەڵفڕیوی چاوانی شار
تۆیش کشایت و بە سەرماندا کەوانەیی تیژ تێپەڕیت
ئەی یارانی مەیی ڕۆح و ئەڵقەی ئەوین
کورسییەکی تریش چۆڵ بوو
پەرداخێکی تر لابرا و
مۆمێکی ترمان لار بۆوە و
گوڵدانێکی ترمان شکا و وەک گوڵی پەڕە دەرکێشراو
چۆن کەل ئەبێ، کەم بووینەوە
ئەی یارانی مێزگردەکەی «نووری بادە»!
من لێرەوە بە دەستی ڕاست
پەرداخەکەم هەڵئەبڕم و
بە چەپیشم پەرداخەکەی «کەمال سابیر»
لێکیان ئەدەم
تەنیام و ئەزرنگێمەوە
من ئەمشەو یادێک سپی پڕ لە سەهۆڵ
لە پەرداخی ئازارێکی قۆشمەدا
هەتا دواچۆڕ ئەخۆمەوە!