مانگەشەو

لە کتێبی:
ناڵەی جودایی
بەرهەمی:
هێمن (1921-1986)
 1 خولەک  7513 بینین
بەڵێنی ڕاگەیاندێ ڕاسپاردە
گوتی: بۆت دێتە بن ئەم پاردە، غار دە
لە جێژوانێ لەمێژە چاوەڕێتم،
نەهاتی، کیژی جوانی هەڵبژاردە!
تەزووی گەرمم بە لەشدا دێ، ئەگەرچی
تەزاندی شان و پیلم بەردی پاردە
وەرە با ڕەنگ و ڕوخسارت ببینم
بە من چی تیشکی داوێ مانگی چاردە
گڕی ئەم ڕوومەتەی تۆ گەرم و جوانە
تریفەی مانگەشەو، جوانیش بێ، ساردە