باب ١٦

لە کتێبی:
ئینجیلی موقەدەس
بەرهەمی:
لودڤیگ فاسوم (1879-1920)
 5 خولەک  438 بینین

1) بەڵا بە شاگردانیشی گوت: «پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو کە نازرێکی بوو و ئەو لەکن ئەوی گلێیی لێ کرابوو، وەکوو یەکێکی کە ماڵی وی خەسار دەکرد.»

2) و ئەوی بانگ کرد و بە وی گوت: «ئەوە چییە کە بەحسی تو دەبیێم؟ حیسابی نازرێتی خۆت بدە، چونکە ئیدی ناتوانی نازرێتی بکەی.»

3) بەڵا ئەو نازرە دە خۆیدا کوتی: «چی بکەم؟ چونکە ئاغای من نازرێتی لە من دەستێنێ. ناتوانم کە هەڵبکەنم و شەرمێ دەکەم کە سواڵ بکەم.

4) دەزانم چی بکەم، هەتاکوو وەختێکی لە نازرێتی دەر کراوم ئەمن دە ماڵانی خۆیاندا قەبوڵ بکەن.

5) و هەر یەکێکی لە قەرزدارانی ئاغای خۆی بانگ کرد و بە ئی هەوەڵێی گوت: «بە ئاغای من چەند قەرزداری؟»

6) و ئەو کوتی: «سەد باتمان ڕۆن.» بەڵا ئەو بە وی گوت: «سیای خۆت بگرە و ڕۆنیشە و زوو پینجای بنووسە.»

7) لە پاشان بە یەکی دیکەی گوت: «بەڵا ئەتۆ چەند قەرزداری؟» و ئەو کوتی: «سەد بار گەنم.» بە وی گوت: «سیای خۆت بگرە و هەشتای بنووسە.»

8) و ئاغا لەو نازرەی ناحەق ئافەرینی کرد کە بە عەقڵی کار کردبوو. چونکە کوڕانی ئەو دنیایەی دەگەڵ سلسلەی خۆیان عاقڵترن لە کوڕانی ڕووناکایی.

9) ئەمنیش بە ئەنگۆ دەڵێم: «بە مامونایدەقی نائاشکرا ناحەقی، دۆستان بۆ خۆتان پەیدا بکەن هەتاکوو وەختێکی ئەو خەڵاس دەبێ، ئەنگۆ دە خێوەتانی ئەبەدیدا قەبوڵ بکەن.

10) ئەوەی کە دە کەمدا ئەمینە، دە زۆریشدا ئەمینە، و ئەوەی کە دە کەمدا ناحەقە، دە زۆریشدا ناحەقە.

11) دەنا ئەگەر دە مامونایدەقی نائاشکرا ناحەقدا ئەمین نەبووباین کێ ئەوەی حەق بە ئەنگۆ دەسپێرێ؟

12) و ئەگەر دە ئی دیکەیدا ئەمین نەبووباین کێ ئی خۆتان بە ئەنگۆ دەدا؟

13) هیچ خزمەتکارێ ناتوانێ خزمەتی دوو ئاغایان بکا، چونکە یان یەکێکی دەبوغزێنێ و ئەوی دیکە دەحوببێنێ، یان تابعی یەکێکی دەبێ و ئەوەی دیکە سووک دەژمێرێ. ئەنگۆ ناتوانن خزمەتی خوڵای و مامونایدەقی نائاشکرا بکەن.»

14) بەڵا فریسییان کە دراودۆست بوون هەموو ئەو چتانەیان بیست و مسخارەیان بە وی دەکرد.

15) و ئەو بە وانی گوت: «ئەنگۆ ئەوانەن کە خۆتان دە پێش خەڵکیدا سادق دەکەن، بەڵا خوڵا دڵوو دەناسێ، چونکە ئەو چتەی کە لە نێو خەڵکی بڵندە، دە پێش خوڵایدا ناحەزە.

16) شەریعەت و پێغەمبەران هەتا یوحەننا بوون. لە ئەو وەختێوە مزگێنی پادشایەتی خوڵای دەدرێ. و هەر کەس بە زۆری وەژوور ئەوێ دەکەوێ.

17) بەڵا هاسانترە کە ئەرز و ئاسمان ڕاببرن لە وەی کە یەک تەختە لە شەریعەت بکەوێ.

18) هەر کەس کە ژنی خۆی بەرەڵڵا بکا و یەکی دیکە مارە بکا، زیناح دەکا. و ئەوەی کە بەرەڵڵاکراوێکی لە مێردی، مارە بکا، زیناح دەکا.»

19) بەڵا پیاوێکی دەوڵەمەند هەبوو و ئەرغەوان و کەتانی دەبەر دەکرد و هەر ڕۆژ بە عەیشی کەیفخۆشی دەکرد.

20) و فەقیرێک هەبوو نێوی ئیلعازەر، کە بریندار لە بەر دەرکەی وی هاویشترابوو.

21) و ئارەزووی دەکرد کە خۆی تێر بکا، لەو چتانەی کە لە سفرەی ئەو دەوڵەمەندەی دەکەوتن. بەڵا سەگانیش دەهاتن و برینەکانی وییان دەلێستەوە.

22) بەڵا بوو کە ئەو فەقیرەی مرد و بە مەلایکەتان بۆ باوەشی ئیبراهیمی بردرا. بەڵا دەوڵەمەندەکەش مرد و نێشترا.

23) و کە چاوانی خۆی دە عالەمی مردوواندا هەڵێنا کە دە عازاباندا بوو، لە دوورەوە ئیبراهیمی دی و ئیلعازەر دە باوەشی ویدا.

24) و ئەو قیژاندی و کوتی: «ئەی بابە ئیبراهیم ڕەحمێ بە من بکە و ئیلعازەر بنێرە هەتاکوو سەری قامکی خۆی دە ئاوێ بخا و زمانی من فێنک بکا، چونکە دەو هاڵاوەیدا عازاب دەکێشم.»

25) بەڵا ئیبراهیم کوتی: «ئەی ڕۆڵە، وەبیرت بێنە کە چتانی چاکی خۆت دە عومری خۆتدا وەرتگرت و هەر وەها ئیلعازەر چتانی خراپ. بەڵا ئەوێستا ئەو لێرە دڵخۆشی دەدرێ و ئەتۆ عازاب دەکێشی.

26) و لەسەر هەموو ئەو چتانەی مابەینی مە و ئەنگۆ خەندەقێکی گەورە قایمکراو هەیە هەتاکوو ئەوانەی کە دەیانەوێ لە ئێرە بۆ کن ئەنگۆ ڕابرن، نەتوانن و نەش لە ئەوێ بۆ کن ئەمە ڕابرن.»

27) بەڵا ئەو کوتی: «دەنا تکات لێ دەکەم، ئەی بابە، کە ئەوی بۆ ماڵی بابم بنێری.

28) چونکە پێنج برام هەیە، هەتاکوو شایەدی چاک بە وان بدا، نەبا ئەوانیش بۆ ئەو جێی عازابی بێن.»

29) بەڵا ئیبراهیم کوتی: «مووسا و پێغەمبەرانیان هەیە. با گوێ لە وان بگرن.»

30) بەڵا ئەو کوتی: «نەخێر، ئەی بابە ئیبراهیم، بەڵا ئەگەر یەکێک لە مردووان بۆ کن ئەوان بڕوا تۆبە دەکەن.»

31) بەڵا ئەو بە وی گوت: «ئەگەر لە مووسا و پێغەمبەران گوێ ناگرن باوەڕیش ناکەن ئەگەر یەکێک لە مردووان هەڵبستێتەوە.»