بۆ سلیمان بەگی فەرمووە
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
526 بینین
کێیە؟ وا تیری تیلای چاوی خەنیمی گیانە
هەر دەمە شاهسواری بەشکۆیی مەیدانە
وەکوو خوسرەو لە دووی «گۆ» ئەڕەتێنی «گلگوون»
سەری سەد کۆهکەنی وا لە قەفی گۆچانە
شەوقی ڕووی دای لە فریشتە، ڕوخی خۆی داپۆشی
وای لەوەی ناوی جوانی لەسەرە و ئینسانە
کاکۆڵی داوێکی وایە کەسی لێ دەرناچێ
ئەوە شێتە کە لە داوا بە تەمای ئیمانە
قەد و لەعلی لەب و ڕوو، چاو و خەتی ڕاهزەنی
سەرو و یاقوت و گول و نێرگس و هەم ڕەیحانە
تۆ لە نێو میسری لەتافەت کە عەزیزی ئەمڕو
کێیە؟ ئیتر کە تەلەبکاری مەهی کەنعانە
تۆ وتت دڵڕەقی گەر بێ و لە نیگام گیان دەرکەی
سەحنی دڵ دیارە سەرانسەر هەموو ڕێی موژگانە
مانگ ئەسووڕێتەوە بەڵکوو وەکوو ڕووی تۆی لێ بێ
بۆیە هێشووچنە سەودا لە سەری سامانە
تا وەکوو بۆم دەست بدا سواڵکەریی بەردەرگاکەی
خالیدناسناوی ئەدەبیت موڵکی سلێمانی لەلا زیندانە