وا لە سەودایی «مەهـ» جەماڵێ، دڵ دیسان پڕ ماتەمە

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  486 بینین
وا لە سەودایی «مەهـ» جەماڵێ، دڵ دیسان پڕ ماتەمە
داو دەزووی کارم لە زوڵفی لوولی ئەو خەم دەر خەمە
ئابی ڕووم هەروا بە گەرمی ڕوومەتی ئەودا، تکا
دیارە ڕۆژ هەڵبێ ئیتر کەی حەدد و ڕایەی شەونمە
خاڵی سەر لێوی لەژێر لێو پێکەنی وای گوت: بە ڕەمز
ڕوومەتی جوانی لە ناو سونعی حەقا وێنەی کەمە
بۆ برینی دڵ دەوام لێ ویست و چینی زوڵف وتی
لاچۆ شێتە بو برین، موشکی خەتا کەی مەرهەمە؟!
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
- - - - - - - - - -دەقی نائاشکرا
گەرچی «خالیدناسناوی ئەدەبی» شاعیرە لافی فەساحەت لێ ئەدا
کاتێ هاتە سەر بەیانی شێوەیی ئەو «ئەبکەمە»