ڕێبوار
لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
1 خولەک
808 بینین
ڕێبوارێکم
بەقەد مێژوو وەرز و ساڵ و سەدەم دیوە
بەقەد مێژوو
چقڵی ڕێگام لە نێو سینگ و دڵ چەقیوە!
بەقەد مێژوو
دێوەزمەی بە سامی ڕێگا
لە ئاسمانی چاوەکانما
ئەستێرەی گەشی چنیوە
بەقەد مێژوو
فرمێسکی چاوم سڕیوە!
ڕێبوارێکی چەواشەم و
خۆم نازانم بۆ کوێ ئەچم
تاریکە شەوی نووتەکە و
ئەستێرەیەک پێ ناکەنێ
هەر لاقێکم بە لایێکا هەنگاو ئەنێ!
دەستی ڕاست و دەستی چەپم
بە قەد مەودای سنوورەکان لە یەک دوورن!
جەستەیەکی بریندارم...
زامەکانم قووڵ و بە بەترەف و ناسۆرن
وەک خەمێکی مێژینەم و
لە ناو کڵپەی ئاگردانی ئەوینێکا هەڵقرچاوم
وەک ئاخێکی دوو کەڵاویم
هەڵمی ناخێکی خنکاوم!
من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێماوم
هاوار ئەکەم!
ئەم ڕێگایە نابڕێتەوە
تا پێ بە شوێن یەکا نەچن
دڵ و گوڵی بە یەک بڕاو دەست لە ملی یەکتر نەکەن
دەستی ڕاست و دەستی چەپم بە یەک نەگەن
تا لە ژوانی ئەوینێکا پەیمان تازە نەکرێتەوە
ئەم ڕێگا نابڕێتەوە
نابڕێتەوە!
بەقەد مێژوو وەرز و ساڵ و سەدەم دیوە
بەقەد مێژوو
چقڵی ڕێگام لە نێو سینگ و دڵ چەقیوە!
بەقەد مێژوو
دێوەزمەی بە سامی ڕێگا
لە ئاسمانی چاوەکانما
ئەستێرەی گەشی چنیوە
بەقەد مێژوو
فرمێسکی چاوم سڕیوە!
ڕێبوارێکی چەواشەم و
خۆم نازانم بۆ کوێ ئەچم
تاریکە شەوی نووتەکە و
ئەستێرەیەک پێ ناکەنێ
هەر لاقێکم بە لایێکا هەنگاو ئەنێ!
دەستی ڕاست و دەستی چەپم
بە قەد مەودای سنوورەکان لە یەک دوورن!
جەستەیەکی بریندارم...
زامەکانم قووڵ و بە بەترەف و ناسۆرن
وەک خەمێکی مێژینەم و
لە ناو کڵپەی ئاگردانی ئەوینێکا هەڵقرچاوم
وەک ئاخێکی دوو کەڵاویم
هەڵمی ناخێکی خنکاوم!
من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێماوم
هاوار ئەکەم!
ئەم ڕێگایە نابڕێتەوە
تا پێ بە شوێن یەکا نەچن
دڵ و گوڵی بە یەک بڕاو دەست لە ملی یەکتر نەکەن
دەستی ڕاست و دەستی چەپم بە یەک نەگەن
تا لە ژوانی ئەوینێکا پەیمان تازە نەکرێتەوە
ئەم ڕێگا نابڕێتەوە
نابڕێتەوە!