لەسەر شانۆی براکوژی

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  498 بینین
بڕیار وابوو
ئاکتۆرەکان
بەپێی شانۆ، لەسەر میرات
یەکتر بکوژن!
ماوەیەک بوو
هەموو شەوێ
کارەساتی براکوژی
دووپات ئەبوو!
پاڵەوانی شانۆ هەستا
بە پێچەوانەی ڕیژیسۆر
بەرەولای چەپ کەوتە ڕێگە!
هاواریان کرد...
شانۆنامەکە تێک مەدە
بەرەولای ڕاست بگەڕێوە
لە پشتەوە پەلاماری براکەت بە!
پاڵەوانی شانۆ بەڵام
دەستی دایە تفەنگەکەی
بەدەست و برد
ماوەی نقەی بە کەس نەدا
بەرەو شانۆنووس و کارگێڕ
دەسڕێژی کرد.