هەڵەبجە
لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
1 خولەک
774 بینین
هەڵەبجە
زامیکی ناسۆرە
هەر زووخی لێ ئەتکێ
ئەڕژێتە ناو گۆمی گنخاوی ویژدانی سەدەی بیست!
هاواری هەڵەبجە
ئاسمانی ڕاچڵەکاند
خوا تف و لەعنەتی لە سیمای زەوی کرد
موویەک لە لاشەی ئەم دەعبایە نەبزووت
دنیای کەڕ هاواری پێنج هەزار پەپوولەی
دیلی نێو دۆزەخی شەیتانی هەر نەبیست!
لە مێژوو بپرسن
نەورۆزی کام وڵات
ئاوری بە کۆگای قژی خاو
برژانگی چاوی جوان
کاکۆڵ و پەرچەمی منداڵی ساوایە!
ئەمە نە ئاکامی ئاکاری خۆمانە و
نە دەستی چارەنووس
یاسای دەستکردی بەدخواکانی زەوینە
لە ئاسمان بپرسن
زەوینی پڕ تاوان
بەستێنی جەولانی کام خوایە؟
هەڵەبجە!
هاواری ئینسانە
ئینسانی بێ پەنا و تەنیای ئەم زەمانە
وەک ڕەوە ئاسکێکە، بێ داڵدە
لە هەموو لایەکەوە دستڕێژی لێ ئەکەن
بۆ هەر لا ڕوو دەکا، هەر تەڵە و هەر داوە!
هەڵەبجە، شکاتی گەلێکە
وڵات بە وڵات و شار بە شار دەیگێڕم
نازانم لە کامە دادگای عادڵدا، وەک تفێک
تەژی لە نەفرەت و ڕق و قین
هەڵیداوێمە نێو چاوانی ئەم قەڕنە بەدناوە!
زامیکی ناسۆرە
هەر زووخی لێ ئەتکێ
ئەڕژێتە ناو گۆمی گنخاوی ویژدانی سەدەی بیست!
هاواری هەڵەبجە
ئاسمانی ڕاچڵەکاند
خوا تف و لەعنەتی لە سیمای زەوی کرد
موویەک لە لاشەی ئەم دەعبایە نەبزووت
دنیای کەڕ هاواری پێنج هەزار پەپوولەی
دیلی نێو دۆزەخی شەیتانی هەر نەبیست!
لە مێژوو بپرسن
نەورۆزی کام وڵات
ئاوری بە کۆگای قژی خاو
برژانگی چاوی جوان
کاکۆڵ و پەرچەمی منداڵی ساوایە!
ئەمە نە ئاکامی ئاکاری خۆمانە و
نە دەستی چارەنووس
یاسای دەستکردی بەدخواکانی زەوینە
لە ئاسمان بپرسن
زەوینی پڕ تاوان
بەستێنی جەولانی کام خوایە؟
هەڵەبجە!
هاواری ئینسانە
ئینسانی بێ پەنا و تەنیای ئەم زەمانە
وەک ڕەوە ئاسکێکە، بێ داڵدە
لە هەموو لایەکەوە دستڕێژی لێ ئەکەن
بۆ هەر لا ڕوو دەکا، هەر تەڵە و هەر داوە!
هەڵەبجە، شکاتی گەلێکە
وڵات بە وڵات و شار بە شار دەیگێڕم
نازانم لە کامە دادگای عادڵدا، وەک تفێک
تەژی لە نەفرەت و ڕق و قین
هەڵیداوێمە نێو چاوانی ئەم قەڕنە بەدناوە!