گازندە

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  462 بینین
لێتان تووڕەم
لەگەڵتانا
یەکڕەنگ ژیام
بە شادیتان شاد ئەبووم و
لە ماتەمتانا ئەگریام!
بەڵام کاتێ
قوڵپەی گریان
ئەوکی هەنسکی پێگرتم
ئێوە کردتان بە شایلۆغان
ئێستاش
دڵە ساکارەکەم نەگۆڕاوە
هەر وەک دڵەکەی جارانە
هەرچەند تووڕەم
پڕ لە خۆشەویستیتانە