میوانی ئاسمانی
لە کتێبی:
کەژاوەی دڵ
بەرهەمی:
ناسر ئاغابرا (1968-2020)
2 خولەک
673 بینین
چەن خۆشە گەر لە بەهار و نیوەشەوێ
میوانێکی پێ چکۆلەی هەنگاو بەرزی ئاسمانی
بە گورزێکی چیا لەرزین تەقولبابی زەوی دەکا و ئیزنی هاتنە ژووری دەوێ
ئەو میوانەی بە لاقە چکۆلەکانی پێ لە بەرز و نەوی دەنێ
لە تروپکی بەرزی چیا هەتا گوڵ و هەتا گەڵا، هەتا گیا، هەتا زەمەندی بەندەنی
ژیانی نوێ عەتا دەکا لە هەر جێیەک پێ دادەنێ
ئەو میوانەی بە دەستێکی گوڵەگەنمە و بە دەستێکی ڕوحی کانی دەنگی ئایەتی فەرعانی
کۆشی پڕە لە چەقەرە و سەوزەڵانی
ئەو میوانەی ئەگەر نەیە، نە باخ گەشە و نە باخەوان
نە ئەستێر و نە ئاودێر و نە بەندەوان
ئەو میوانەی ئەگەر نەیە
چۆم بێ خوڕە و مەڕ بێ شیرن
جۆگە لە قوڕگی وشکن و گیا لە چاخی جوانی پیرن
ئەو میوانەی ئەگەر نەیە و ئەگەر نەڕێژێ بەسەرمان
بەهەشتی شین هەموو دەسووتێ لە گەرمان
مانگەشەو نادا لە خەرمان
لەسەر چاڵە گەنمی برسی
جووتیارەکان سەریان هەڵنایە لە شەرمان
کەندوە هەموو کەلاوەن و تۆز و خۆڵی ئاشەکانیشمان بە سەرمان
ئەو میوانەی ئەگەر نەیە ئاوردوو دار و دەوەنن
دێوی لەخۆبایی چیا بە شەویلکەی زل و لیکاوی ڕووباران پێ دەکەنن
ئەو میوانەی ئەگەر نەیە کابان شیر لە مەنجەڵ ناکەن
منداڵەکان برێشکە لە باخەڵ ناکەن
بێری بۆ مەڕدۆشین قۆڵی پڕ لە بازن هەڵناماڵێ
بەری بەیان نەنکم بە مەشکەی هەڵناڵێ
هەموو دەڵێن گەر خوای نەکردە هەورەکانمان بڕەون
وەردێنەکانیش دەخەون
نایە بۆنی نانی گەرم، تەندوور هەموو بەڕۆژون و قاوت و ساوار و دانوولە هەموو لێمان دەبنە خەون
گەر ئەو نەیە، نە بەهار هەیە نە شینی
لەسەر گردیلەی بەر ماڵان پۆلە منداڵی ئاوایی بە بابۆڵەوە نابینی
بەڵێ یاران
میوانی پاییز و بەهاران
کاتێ کە دێ
پڕ بە گەرووی هەوران دەڵێ
هەر بچێنن، هەر بچێنن
تەندووران دامەمرکێنن
هیوای نادیاریش هەیە کەندوەکانوو مەڕوخێنن
ئێمەش دەڵێین
باران وەرە، شوان و مەڕ و بەرخ مێرگۆڵەیان دەوێ
میوان وەرە ڕۆزی بێنە
منداڵ بابۆڵەیان دەوێ
میوانێکی پێ چکۆلەی هەنگاو بەرزی ئاسمانی
بە گورزێکی چیا لەرزین تەقولبابی زەوی دەکا و ئیزنی هاتنە ژووری دەوێ
ئەو میوانەی بە لاقە چکۆلەکانی پێ لە بەرز و نەوی دەنێ
لە تروپکی بەرزی چیا هەتا گوڵ و هەتا گەڵا، هەتا گیا، هەتا زەمەندی بەندەنی
ژیانی نوێ عەتا دەکا لە هەر جێیەک پێ دادەنێ
ئەو میوانەی بە دەستێکی گوڵەگەنمە و بە دەستێکی ڕوحی کانی