ئاخرین نامە
لە کتێبی:
کەژاوەی دڵ
بەرهەمی:
ناسر ئاغابرا (1968-2020)
1 خولەک
666 بینین
ئازیزەکەم
نیوەشەوە و شەمی دیوە بچووکەکەم
وەکوو تۆ بە گڕی ئەوین پەپوولەکەی خۆی کوشتووە
بەڵام ئایا تۆش وەکوو شەم، لەسەر تەرمی پەپوولەکەت جامی ئەسرینت ڕشتووە
تاقە کەسم
ئەوە دوایین نووسینمە بۆت دەنووسم
سەرم مانای سڵاوێکە و لەژێر پێڵاوەکانتدا دەیتوێنمەوە
دڵم مانای ماڵاوایێکی بە خەمە و لە هەر جێیە بیرت بکەم بە شیعرێک
دەیکولێنمەوە
هەر کات ئەتۆش بیرت کردم
سرنج بدە لاولاوە مەیلەو زەردەکەی بەر پەنجەرە
بزانە ئەویش وەکوو من تۆزی خەفەتی لەسەرە
بەڵام توخوا
دوای ئەم ئەوینە ساوایە
نامەکانم مەسووتێنە
هەر نامەیەکم دڵێکی پڕ لە خوێنە
چونکە دوای ئەو سووتاندن و خەڵووز بەباداکردنە
تێ دەگەی کە خوێنی یازدە شیعری کوردیت لە گەردنە
بێوەفا نیم
ئێستاش وەکوو جاران دەڵێم
وەفا گوڵە و جەفا خارە
وەفا مەلە و جەفا مارە
ئێستاش وەکوو جاران دەڵێم
بە بەرزای هەزار ئاسمانی پڕ ئەختەر
بە قووڵایی هەزار دەریای نەهەنگ پەروەر
خۆشم دەوێی یاری ئازیز
خۆشم دەوێی خوداحافیز