هەڵبەستی هەڵفریو
لە کتێبی:
کەژاوەی دڵ
بەرهەمی:
ناسر ئاغابرا (1968-2020)
2 خولەک
646 بینین
نیوەشەوێک لە من وابوو، لەنێو لاپەڕەی دەفتەری شیعرەکانم
پۆلێک شیعر وەک پەپوولە، هەڵفرین و بەڵێنیان دا کە نابنەوە بە نووسراوە و نایەنەوە سەر زمانم
پرسیم ئاخر لە کێ زیزن
ئێوە هەموو بۆ من نازدار و ئازیزن
گوتیان: ئێمە وەمانزانی تۆ هەتا دەمری دڵداری
وەمانزانی تۆ نوێنەری نواڵەبەفر و کەو و کوێستان و بەهاری
بڕۆ شاعیری هیچ نەدیو
ئیزن نادەین بمانگری یەکە یەکە بمانخەیە حەبسی ئارشیو
ئێمە دەچینە ئەو شوێنەی هەتا ئەوڕۆ چاوی کامێرە نەیدزیبێ.
ئێمە دەچینە ئەو شوێنەی
خوڕەی ئاو و دەنگی مەل و وژەی دارستانەکانی هیچ شریتێک نەیدزیبێ.
ئێمە دەڕۆین بەرەو بەهار، کامە بەهار؟
ئەو بەهارەی نەکەوتبێتە داوی شار
ئێمە دەڕۆین بەرەو بەهار
ئەو بەهارەی لەگەڵ دڵداری هەرزەکار
هەرگیز وێنەی نەکێشابێ بە یادگار
ئەو بەهارەی لەجیاتی گوڵ پڕ بێ لە وشەی نازدار
ئێمە گشت بەندەی بەهارین
خۆمان کەوی بەر پەسارین
خۆمان بەستەین
خۆمان تارین
خۆمان نواڵەبەفر و ڕەشماڵ و هەوارین
لە دوو پاتە و لە سەت پاتە و لە گوێی سووکی دەنگ هەڵگری مغناتیسی و لە چاوی حیزی کامێرەکان بێزارین
ئیزن نادەین، چەپک چەپک، شیعری نازدار
ببنە پێخوستی شەپۆلی ڕادیۆی پڕ لە هات و هاوار
ئیزن نادەین بە نەخشی خەتی خێچ و خوار
بخرێینە گۆڕخانەی گۆوار.