شاڵاوی گورگ
لە کتێبی:
کەژاوەی دڵ
بەرهەمی:
ناسر ئاغابرا (1968-2020)
2 خولەک
664 بینین
ئەی مناڵانی خۆشەویست
هەواڵێکی خەمگینم بیست
ئاخم کێشا، ئەسرینم ڕشت
گۆشەی جەرگی خوێنینم مشت
وەرن پێتان بڵێم بە ڕاست
لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست
هێندێک گورگی پەنجە بە خوێن
لاشەخۆر و سەر هەڵپسێن
بەر بوونە گیانی منداڵان
گیان و ماڵ دەبەن بە تاڵان
ڕۆژ نیە مەرگی هەزار منداڵ
لە کیژۆڵە و لە کوڕ و کاڵ
نەبێتە داغی سەر جگەر
نەبێتە نەنگێک بۆ بەشەر
ئینسانخۆرن تینووی خوێنن
بۆ منداڵان هێرش دێنن
دەخۆن، دەکوژن، دەخنکێنن
دەبەن، دەدزن، دەسووتێنن
سەهیونیست نێوی گورگانە
تەنیا ڕەنگیان وەک ئینسانە
ئەی منداڵانی دڵ ڕووناک
لەسەر سووچێکی کورەی خاک
کوڕ و کاڵانی فەلەستین
جەمعی یارانی ئەهلی دین
بەندی و کۆیلە و دەست بە سەرن
دیلی گورگی داگیرکەرن
بە دەست ئەهلی ناحیسابی
ڕۆژ نییە نەبن بە قەسسابی
گیانبازن ڕزگاریدەرن
قەڵای دژی داگیرکەرن
یا بەبێ نان و ئاو دەمرن
یا بە مووشەکی تاو دەمرن
بۆ نیشتمانی خۆشەویست
ڕۆژ نییە سەد نەبن سەربەنیست
ئەی منداڵانی هاوسەفەر
ئەی ئازیزانی بێ خەبەر
وەرن یەکڕا بکەین هاوار
بڵێین مەرگ بۆ گورگی هار
وەرن نەجاتیان دەین نەجات
وەرن خەبات بکەین خەبات
بێدەنگی سەر لێو بشکێنین
شووشەی عومری دێو بشکێنین
وەرن خاکی داگیرکراو
نەفرۆشین بە زێڕ و دراو