شینی هەژاران بۆ هەژار
بە یادی مامۆستا هەژار
لە کتێبی:
کەژاوەی دڵ
بەرهەمی:
ناسر ئاغابرا (1968-2020)
1 خولەک
651 بینین
لە باخی نیشتمانی کورد چریکەی بولبولان نایە
لە شاری دڵ بە ناسۆران، نەوای ساحیبدڵان نایە
هەواڵێکی بنێرن بۆو بەهارەی وا لە ڕێدایە
گوڵەفشانی نەکا، ئەوساڵ لەمە وەرزی گوڵان نایە
خەفەت وەک مۆتە دڵ دەکوشێ لە مەڵبەندی هەژارانا
لەبن باری خەمی مەرگی هەژار هەستی دڵان نایە
تەمی مەینەت دەڵێی هەورە لەسەر ئاسۆی موکریانە
لە شاری من ترووسکەی شەم لە ماڵ و مەنزڵان نایە
گەلی سۆران و بادینی هەواران چۆل دەکەن ئەوساڵ
بەرەو کوێستانی کوردستان قەتاری تاوڵان نایە
بە مەرگی بولبولی هێژا سرشتیش نازی لێ شێوا
جریوەی خەمڕەوێنی مەل لەسەر پەڵک و چڵان نایە
لە من خێلی ئەجەل کەوتۆتە هەوراز و سەرەولێژی
زرینگەی زەنگی کاروانی، لەبن گوێی غافڵان نایە
بە دڵ پێم خۆشە بۆ پرسەی هەژارکەس یاریدەری گەل بم
بەڵام چ بکەم حەتەمکاری لەدەس بێ حاسڵان نایە